
ڕۆژی هه‌ینی ٢١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٤ی هه‌تاوی، كۆمه‌ڵێك له دانیشتوانی شاری “نیكشه‌هر” دژ به نه‌بوونی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران له پارێزگای سیستان و به‌لوچستان، له به‌رده‌م بینای ناوه‌ندی پرۆژه‌ی ڕێگای ئاسنی زاهدان_چابه‌هار كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، خه‌ڵكی ناڕازی پاش گیانله‌ده‌ستدانی كرێكارێكی ته‌مه‌ن ١٨ ساڵی خه‌ڵكی شاری نیكشه‌هر به ناسناوی “موجسن نووری” كه كهوتبوە ژێر كامیۆنی ئه‌و پرۆژهیهوە و گیانی له ده‌ستداوه، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یانه ڕێكخستووه. به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، خه‌ڵكی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كاری كرێكاران، كه‌م كردنه‌وه‌ی هاتوچۆی كه‌ره‌سته‌كانی ئه‌و پرۆژه‌یه له ڕێگه گشتییه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیانی هاووڵاتیان بوون.