15
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له شۆفێرانی بارهه‌ڵگری كانگه له شاری قوروه، دژ به خراپی دۆخی ژیانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه دژ به كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی نه‌ورۆزانه، بایه‌خ دانی به‌رپرسان به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران و هه‌روه‌ها پێدانی موره‌خه‌سی بوون.