2
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێ له شوۆفێرانی تاكسی خه‌ڵكی شاری چابه‌هار دژ به پێنه‌دانی پشكی سووته‌مه‌نییه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی بڕانی پشكی سووته‌مه‌نی خاوه‌ن تاكسیه‌كان له ئێران، گوشارێكی زۆری ئابووری خراوه‌ته سه‌ر شۆفێران و دۆخی ژیانیان له خراپیدایه. ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری پێدانی پشكی سووته‌مه‌نی خاوه‌ن تاكسیه‌كان، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عه‌یشه‌تیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هێنانی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر شۆفێرانی ناڕازی بوون.