
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له فه‌رهه‌نگیان له شاره‌كانی شیراز و شیروان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی داخوازییه دواخراوه‌كانیان بوون. شایانی باسه، هاووڵاتییه‌كی به‌شداربووی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به ناوی “زاكر ئه‌مینی” موعه‌لیمی ناڕازی، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه.