كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی كارمه‌ندانی بێهزیستی گۆتوه‌ند

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له‌ كارمه‌ندانی شاغڵ له‌ بێهزیستی شاستانیگۆتوه‌ندسه‌ر به‌ پارێزگای لۆڕستان، به‌ هۆی خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی ئه‌و وێنانه‌ی به‌ ده‌ستمان گه‌یشتوون، كارمه‌ندانی ناڕازی به‌ وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به‌ ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به‌ پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان، پێدانی حه‌قده‌سته‌ دواخراوه‌كان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ ژیان و مه‌عیشه‌تیان بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net