9
ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی پویا نه‌خی ئیلام دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ئه‌و واحده به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، كۆتایی هێنانی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانی كرێكارانی ئه‌و شیركه‌ته بوون.