4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی ئێران له دوڕگه‌ی خارك، دژ به پێنه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، نه‌مانی جیاكاری له حه‌قده‌ست، وه‌رگرتنی هێزی كاریی نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ته‌ندروستی كرێكاران بوون.