ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه له دوڕگه‌ی خارك، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان دۆخی ژیانیان له خراپیدایه و ته‌نانه‌ت توانایی دابین كردنی سه‌ره‌تاییترین پێداویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كرێكاران به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئیمكاناتی ڕیفاهی و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانهشنیكراوانی شیركه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان بوون.