ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاره‌ی شاغڵ له دوڕگه‌ی خارك دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای چه‌ند مانگ ناڕه‌زایه‌تی دژ به بایه‌خ نه‌دانی برپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان، به‌رپرسان و‌ڵامیان ناده‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت كرێكارانی ناڕازی شیركه‌تی نه‌وت له ئێران خراونه‌ته ژێر گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ بوون.