4
ڕۆژی ڕابردوو كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شاره‌داری ئه‌ندیمشك دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌ست و گوشاری به‌رپرسانی شاره‌داری، كۆبوونه‌وه.
كرێكارانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی درووشم خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست، كۆتایی هاتنی گوشاری هێزه ئه‌منیه‌كانی شاره‌داری ئه‌و شاره بۆ سه‌ر كرێكارانی ناڕازی و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.