4
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی بێهرێگان، دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.