17
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی جیهادی كه‌شاوه‌رزی شاره‌كانی كرماشان و سه‌رپێڵی زه‌هاو دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تییان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان به به‌ده‌سته‌وه گرتنی پلاكارد و وتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌رده‌م ئیداره‌ی جیهادی كه‌شاورزی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان دژ به بڕیاره‌كانی ده‌وڵه‌ت ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ نەدانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.