
ڕۆژی شه‌ممه ١٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی سه‌نعه‌تی نه‌وتی شاغڵ له‌پاڵاوگه‌كانی پارسی جنوبی، پاڵاوگه‌ی فه‌جری جه‌م و هه‌روه‌ها شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی لاوان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌ره‌ڕای به‌ڕێوه‌بردنی ده‌یان كۆبوونه‌وه، هێشتا له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ڕژیمه‌وه نه‌ك ته‌نیا بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت، به‌ڵكوو هه‌ڕه‌شه‌ی ساز كردنی دۆسیه له ناڕازیان ده‌كرێت. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كاندا كرێكاران خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار، ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و ئیمكاناتی ڕیفاهی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر ناڕازیان بوون.