4

ڕۆژی شه‌ممه ٢٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی شاغڵ له پاڵاوگه‌ی ده‌یه‌می پارسی جنوبی، دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه و هه‌روه‌ها سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت بوون.