
ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاڕه‌ی شاغڵ له دوڕگه‌ی لاوان، دژ به بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی دوایین زانیارییه‌كان، كرێكارانی ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه به هۆی بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی ڕژیم به داخوازییه‌كانیان، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و خوازیاری به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی خانه‌نشینكراوانی سه‌نعه‌تی نه‌وت، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر كرێكارانی ناڕازی، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی و هه‌روه‌ها ئازادی ده‌ستبه‌جێی خانه‌نشینكراوانی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا‌و بوون.