5

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی قه‌ندی خاوه‌رمیانه له سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وامدا دژ به كه‌مبوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، كرێكارانین ناڕازی له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری هاوسانسازی حه‌قده‌سته‌كانیان، كۆتایی هاتنی جیاكاری له حه‌قده‌سته‌كان، به كرده‌وه ده‌رهاتنی گەڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، ته‌زمینی ئەمنیەتی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی ڕژیم به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكاران بوون.