7
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٦ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت له دوڕگه‌ی خارك دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه سنفییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردی پلاكارد خوازیاری پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان، وه‌رگرتنی هێزی كاری نوێ، دابین كردنی ئیمه‌نی شوێنی كار،بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ڕیفاهیات،پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه، به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوو دان و هه‌روه‌ها بایه‌خ دانی به‌رپرسان به ژیان و مه‌عیشه‌تی كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وت بوون.