6

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی شیركه‌تی نه‌وتی فه‌لات قاره‌ی شاغڵ لو ناوچه‌ی عه‌مه‌لیاتی سیری، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شاغڵ له ئه‌و شیركه‌ته به وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به گه‌نده‌ڵی و ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، خوازیاری به كرده‌وه ده‌رهاتنی یاسای ١٥ ڕۆژ كار و ١٥ ڕۆژ پشوودان، پێدانی حه‌قدسه‌ت و مه‌زایا دواخراوه‌كان، به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه، ئیمه‌نی شوێنی كار و ئیمكاناتی ڕیفاهی، سه‌ربه‌خۆیی سندوقی خانه‌نشینی شیركه‌تی نه‌وت و هه‌روه‌ها گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و بڕه پاره‌یه كه وه‌كوو باج له سه‌ر حه‌قده‌سته‌كانیان كه‌م كراوه‌ته‌وه بوون.