7
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٥ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له كه‌شاوه‌رزانی نه‌هاوه‌ندی هه‌مه‌دان دژ به نایه‌كسانی دابه‌ش كردنی كودی كه‌شاوه‌رزی كۆبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كه‌شاوه‌رزانی ناڕازی ئاماژه‌یان به‌وه كردووه كه سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان، هێشتا كودی كه‌شاوه‌رزی به شێوازێكی عادڵانه و یه‌كسان له نێوان جووتیاراندا دابه‌ش ناكرێت و ئه‌مه‌ش بووه به هۆی گه‌یشتنی زیانێكی زۆر به به‌رهه‌مه‌كانیان. ناڕازیان خوازیاری ڕوونكردنه‌وه له سه‌ر شێوازی دابه‌ش كردنی كودی كه‌شاوه‌رزی و هه‌روه‌ها سزادانی به‌رپرسانی ئه‌و كرده‌وه نایاساییه بوون.