6
ڕۆژی سێشه‌ممه ٤ی به‌فرانبار، موعه‌لیمانی شاغڵ له قوتابخانه كوردییه‌كانی شاری كه‌ركووك، له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی مووچه ده‌ستیان له كار كێشا و كۆبوونه‌وه.
مامۆستایانی زمانی كوردی له شاری كه‌ركووك ماوه‌ی ٨٠ ڕۆژه مووچه‌یان وه‌ر نه‌گرتووه و له دۆخێكی سه‌خت دا ژیان به‌سه‌ر ئه‌به‌ن. موعه‌لیمانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: ماوه‌ی ده ساڵه مووچه‌یان له كاتی خۆی دا وه‌ر نه‌گرتووه و داوا ده‌كه‌ن له‌وه به‌دواوه حه‌قده‌سته‌كانیان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی فیداڕڵی عێراقه‌وه په‌رداخت بكرێت.