6
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له نانه‌وایان له شاره‌كانی مه‌شهه‌د و یه‌زد، دژ به پێنه‌دانی پشكی ئارده‌كانیان كۆبوونه‌وه.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه به هۆی پێنه‌دانی پشكی ئارد و یارانه‌ی ئارد، له دۆخێكی زۆر خراپی ئابووریدا ده‌ژین و توانای به‌رده‌وام كردنی پیشه‌كانیان نییه. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نانه‌وایان خوازیاری بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و به‌رپرسانی به دۆخی ژیان و مهعیشتی نانه‌واكان، پێدانی پشك و یارانه‌ی ئارد و هه‌روه‌ها كۆتایی هێێنان به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر نانه‌وایانی ناڕازی بوون.