ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، كۆمه‌ڵێك له نانه‌واكان له شاری مه‌شهه‌د دژ به پێنه‌دانی پشكی ئارد كۆبوونه‌وه.
نانه‌وا ناڕازیەکان دژ به پێنه‌دانی یارانه‌ی ئارد و هه‌روه‌ها دزی به‌رپرسانی نانینۆ له نانه‌واكان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری كه‌مكردنه‌وه‌ی تێچووی به‌رهه‌مهێنان، پێدانی پشكی ئارد و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی دادپه‌روه‌رانه‌ی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم له دزی به‌رپرسانی نانینۆ و سزادانی تاوانباران بوون. شایانی باسه له مانگی ڕابردوودا نانه‌وایانی ئه‌و شاره بۆ چواره‌مین جاری به‌رده‌وامه كه كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام له لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌ته‌وه بایه‌خ به داخوازییه‌كانیان نادرێت و ته‌نانه‌ت له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ڕژیمه‌وه گوشارێكی زۆر خراوه‌ته سه‌ر ناڕازیان.