2

ڕۆژی ڕابردوو، كۆمه‌ڵێك له نانه‌واكانی شاری مه‌شهه‌د دژبە پێنه‌دانی یارانه‌ی ئارد و هه‌روه‌ها گه‌نده‌ڵی به‌رپرسانی نانینۆ كۆبوونه‌وه.
به‌شدار بووانی كۆبوونه‌وه‌كه دژ به وه‌دینه‌هاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه سه‌ره‌ڕای تومار كرانی سكاڵا دژ به به‌رپرسانی سامانه‌ی نانینۆ، ناوه‌نده قه‌زاییه‌كانی ڕژیم له سه‌ر دۆسیه‌كانیان پێڕاناگات. له به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری كه‌م كردنه‌وه‌ی تێچووی پێشه‌كه‌یان، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر نانه‌وایانی ناڕازی بوون.