4
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٨ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له په‌ره‌ستارانی پارێزگای خوزستان دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان، له به‌رده‌م ئۆستانداری ئه‌و پارێزگایه كۆبوونه‌وه.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به‌وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به ناكارامه‌یی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی و هه‌ڵكردنی پلاكارد، خوازیاری به‌رزكردنه‌وه‌یئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هڵاوسان، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كان، ئیزافه‌كاری و كارانه، دابین كردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و بیمه‌ی ده‌رمانی، گۆڕانی گرێبه‌سه‌ته‌كانیان و هه‌روه‌ها كۆتایی هاتنی گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان له سه‌ر په‌ره‌ستارانی ناڕازی بوون.