كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی ژنانی به‌ندكراو له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی خه‌رمانان، ژنانی به‌ندكراو له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵیادی گیانبه‌ختكردنیژینا ئه‌مینیو ٨٦مین حه‌فته‌ی هه‌ڵمه‌تی سێشه‌ممه‌كانی نا بۆ سێداره‌، له‌و زیندانه‌ كۆبوونه‌وه‌ و ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌ پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، به‌ندكراوانی ژنی سیاسی له‌ ئه‌و زیندانه‌ به‌ سووتاندنی په‌تی سێداره‌ و وتنه‌وه‌ی درووشمیمه‌رگ و نه‌مان بۆ خامنه‌یی،مه‌رگ و نه‌مان بۆ دیكتاتۆر،نا بۆ سێداره‌،تا كاتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ به‌رده‌وامینوژن، ژیان، ئازادی، و هه‌روه‌ها به‌ وتنه‌وه‌ی سروودیخون ئه‌رغه‌وانها، دژ به‌ ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی كۆماری ئیسلامی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕژیمه‌ بوون. شایانی باسه‌ مه‌ئمورانی ئه‌و زیندانه‌ به‌ مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها بێده‌نگ كردنی ناڕازیان هێرشیان كرده‌ سه‌ر ژنان، به‌ڵام به‌ هۆی خۆڕاگری و مقاومه‌تی به‌ندكراوان، ناچار به‌ پاشه‌كه‌شه‌ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net