4
كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی میلاد له تاران، دژ به خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی و كه‌مبوونی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانیان، ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و كۆبوونه‌وه‌یان وه‌رێ خست.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ڕایانگه‌یاند كه كاتی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا، له لایه‌ن به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كه‌وه حه‌قده‌ستی سه‌رده‌می كۆرۆنایان وه‌رنه‌گرتووه و له‌و كاته‌وه تا ئێستا ئاستی حه‌قده‌ستیان زۆر نه‌بووه‌ته‌وه. كادری ده‌رمانی ئه‌و نه‌خۆشخانه خوازیاری به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست، پێدانی كارانه و ئیزافه كاری، پێدانی حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی و هه‌روه‌ها گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان بوون.