10
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، كادری ده‌رمان و په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی “بێهێشتی” له كاشان، دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها خراپی دۆخی مه‌عیشه‌ت و ژیانیان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ناڕازیان خوازیاری چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست و مه‌زایا، پێدانی داخوازییه دواخراوه‌كان، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، دابینكردنی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست و كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار بوون. هه‌روه‌ها ناڕازیان دژ به سه‌پاندنی ئیزافه‌كاری زۆره‌ملی به حه‌قده‌ستێكی خواره‌وه به سه‌ر په‌ره‌ستاران ڕاوه‌ستان و خوازیاری وه‌لانانی جیاوازی له حه‌قده‌سته‌كاندا بوون.