5
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كۆمه‌لێك له كرێكارانی شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی فه‌جری جه‌م له شاری بوشێهر، دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
كرێكرانی ناڕازی ده‌ستیان له كار كێشا و به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی خوازیاری وه‌لانانی په‌یمانكار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی مه‌زایا دواخراوه‌كان، زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، وه‌لانانی جیاوازی، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی و ئیمكاناتی ڕیفاهی بوون.