10
ڕۆژی سێشه‌ممه ٣٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، كرێكارانی شیركه‌تی ئیرانمال دژ به وه‌دینه‌هاتنی داخوازییه‌كانیان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی حه‌قده‌سته دوا خراوه‌كانیان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا خوازیاری پێدانی حه‌قده‌سته دوا خراوه‌كانیان و هه‌روه‌ها حه‌قی بیمه‌كانیان بوونط به ڵام له لایه‌ن هێزه‌كانی حراسه‌تی ئه‌و شیركه‌ته به ئامانجی بڵاو كردنه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه هێرش كرایه سه‌ریان. به وته‌ی به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه، هێزه ئه‌منیه‌كان هه‌وڵیان داوه كه ڤیدیۆ له ناڕه‌زایه‌تیه‌كان بگرن بۆ ئه‌وه‌ی دوایی به‌شداربووان بانگهێشت و لێپرسینه‌وه‌یان لێ بكه‌ن.