1
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣١ی خاكه‌لێوه، خانه‌نشینكراوانی به‌شه جیاوازه‌كانی گیلان له شاری ڕه‌شت كۆبوونه‌وه و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی هاوڕێ له‌گه‌ڵ خانه‌نشینكراوانی فه‌رهه‌نگی و موخابرات له شاری ڕه‌شت كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌یان به‌ڕێوه بردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی هاوسانسازی و پێدانی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه بوون.