كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی خانه‌نشینكراوان له‌ كرماشان

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ، خانه‌نشینكراوانی ته‌ئمیین ئیجتیماعی، كیشوه‌ری و موخابرات له‌ شاری كرماشان كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری جێبه‌جێكردنی داخوازییه‌كانیان بوون.

خانه‌نشینكراوانی كرماشان به‌ وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری ئازادی شه‌ریفه محه‌ممه‌دی و په‌خشان عه‌زیزی، هه‌روه‌ها هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون. خانه‌نشینكراوانی كرماشان وێڕای جه‌خت كردنه‌وه‌ له‌سه‌ر داواكارییه‌كانیان، پشتیوانی خۆیان له‌ مانگرتنی په‌ره‌ستاران ده‌ربڕی و داوایان له‌ هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا كرد حیمایه‌ت له‌ كادری ده‌رمان بكه‌ن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net