4
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، خانه‌نشینكراوانی به‌شه جیاجیاكانی كرماشان له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌ش دا له به‌رده‌م ئیداره‌ی كار كۆبوونه‌وه و داویان كرد خواسته‌كانیان جێبه‌جێ بكرێت.
به‌پێی ئه‌و وێنه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، خانه‌نشینكراوانی ناڕازی به وتنه‌وه‌ی دروشمه‌كانی “زیندانی سیاسی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” و “كرێكاری زیندانی ئه‌بێ ئازاد بكرێت” خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابینكردنی بیمه‌ی ده‌رمانی، هاوسانسازی حه‌قده‌ست، پێدانی جێژنانه، سه‌نه‌وات و پاداشی كۆتایی ساڵ بوون.