2

ڕۆژی ڕابردوو، په‌ره‌ستارانی پارێزگای كرماشان دژ به بێبه‌ش كرانیان له سه‌ره‌تاییترین مافه‌كان و هه‌روه‌ها پێنه‌دانی كارانه، له به‌رده‌م زانكۆی زانسته پزشكییه‌كان كۆبوونه‌وه.
په‌ره‌ستارانی ناڕازی ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له یه‌ك ساڵه له لایه‌ن به‌رپرسانی نه‌خۆشخانه‌كانه‌وه كارانه و ئیزافهكاریان وه‌رنه‌گرتووه و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه و ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، گۆڕانی گرێبه‌سته‌كانیان و هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی هێزیكاری نوێ بوون.