كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی كوردستان و ئێران

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٣١ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستاران له‌ شاره‌كانی مه‌ریوان، كرماشان، ته‌ورێز، ورمێ، هه‌مه‌دان، تاران، مه‌شهه‌د، شیراز، ڕه‌شت، قه‌زوێن، دێهده‌شت، نه‌یشابوور، جه‌هرۆم، ئیسفه‌هان، ئه‌هواز و چه‌ند شاری دیكه‌ی ئێران دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

ماوه‌ی سێ حه‌فته‌یه‌ كه‌ په‌ره‌ستارانی شاغڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئێران دژ به‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ده‌ستیان داوه‌ته‌ مانگرتن و هێشتا هیچ به‌رپرسێكی ڕژیم بایه‌خی به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌. په‌ره‌ستارانی ئێرانی خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی كارانه و ئیزافه‌كاری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌ی دانشوه‌ری تاران، په‌ره‌ستارێك به‌ ناوی “زه‌هرا ته‌مه‌دۆن” ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و زانیارییه‌ك له‌سه‌ر چاره‌نووسی له‌به‌رده‌ستدا نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net