كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران له‌ چه‌ند شاری كوردستان و ئێران

 

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ١ی خه‌رمانان، په‌ره‌ستارانی نه‌خۆشخانه‌كانی مه‌ریوان و كرماشانی هاوڕێ له‌گه‌ڵ مانگرتنی هاوكاره‌كانیان له‌ شاره‌كانی ئه‌راك، تاران، هه‌مه‌دان، شیراز، كه‌ره‌ج، قه‌زوێن و مه‌شهه‌د دژبه‌ دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه‌.

ماوه‌ی زیاتر له‌ دوو حه‌فته‌یه‌ كه‌ په‌ره‌ستارانی شاغڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ ده‌وڵه‌تیه‌كانی چه‌ندین شاری ئێران مانیان گرتووه‌ و به‌رپرسانی گه‌نده‌ڵی ڕژیم هیچ بایه‌خێكیان پێ نه‌داون. په‌ره‌ستاران خوازیاری زیادكردنی ئاستی حه‌قده‌ست، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، پێدانی ئیزافه‌كاری و كارانه، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌ت كار و دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net