2
ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی گه‌لاوێژ، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كانی شارستانی كۆناره‌ك له پارێزگای سیستان و به‌لووچستان له ئاست دۆخی سه‌ختی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی.
به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه به وتنه‌وه‌ی دروشم له‌به‌رده‌م زانكۆی زانیاری پزیشكی دا كۆبوونه‌وه و خوازیاری په‌رداختی ده مانگ داخوازی دواخراو بوون. په‌ره‌ستارانی ناڕازی ڕایانگه‌یاند: له ژێر گوشاری كاری دا به حه‌قده‌ستێكی كه‌م كاریان كردووه به‌ڵام ئه‌و حه‌قده‌سته كه‌مه‌ش له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكوومه‌ته‌وه په‌رداخت نه‌كراوه و ئه‌و چینه زه‌حمه‌تكێشه له دۆخێكی سه‌خت دا ده‌ژین.