كۆبوونه‌وه‌ی په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ چه‌ند شاری ئێران

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٠ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ له‌ شاره‌كانی یه‌زد، شیراز، قه‌زوێن، كه‌ره‌ج، ڕه‌شت، دزفوول و شووش بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام ده‌ستیان له‌ كار كێشا و مانیان گرت.

ماوه‌ی چه‌ند حه‌فته‌یه‌ كه‌ په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌ی ئێران له‌ ئاست دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی ناڕه‌زایه‌تی ده‌ر ئه‌بڕن، به‌ڵام هیچ یه‌ك له‌ به‌رپرسانی ڕژیم سه‌ره‌نجیان به‌ داخوازییه‌كانیان نه‌داوه‌ته‌وه‌. په‌ره‌ستاران و كادری ده‌رمان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیان دا خوازیاری پێدانی داخوازییه‌ دواخراوه‌كان، كه‌مكردنه‌وه‌ی ساعه‌تی كار، پێدانی كارانه‌، چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ته‌عرفه‌ی په‌ره‌ستاری، وه‌لانانی ئیزافه‌كاری ئیجباری، دامه‌زراندنی هێزی كاری نوێ، ڕێگری له‌ كۆچكردنی كادری ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات، گه‌ڕانه‌وه‌ی هاوكاره‌ ته‌علیقكراوه‌كانیان بۆ سه‌ر كار و نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ست بوون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net