5
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٦ی به‌فرانبار، كرێكارانی ئه‌ركان سالس شاغڵ له پاڵاوگه‌كانی پارس جنووبی بۆ چه‌نده‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام دژ به دۆخی خراپی پیشه‌یی و مه‌عیشه‌تی كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج هه‌زار كرێكاری ئه‌ركان سالس له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به‌شدارییان كردووه و به وتنه‌وه‌ی دروشم خوازیاری زیادكردنی حه‌قده‌ست به‌پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، به‌كرده‌وه‌ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی پیشه‌كان، هاوسانسازی حه‌قده‌ست و وه‌لانانی جیاوازی، به‌ڕێوه‌چوونی یاسای ١٤ ڕۆژ كار– ١٤ ڕۆژ پشوودان، ته‌زمینی ئه‌منیه‌تی پیشه‌یی، گۆڕانی گرێبه‌ست، وه‌لانانی په‌یمانكار، له‌سه‌ركار لابردنی به‌رپرسانی ناكارامه و دابینكردنی ئیمكاناتی ڕیفاهی و بیمه‌ی ته‌كمیلی بوون.