كۆبوونه‌وه‌ی چالاكانی كرێكاری له‌سه‌ر مه‌زاری موزه‌فه‌ر ساڵح نیا له‌ سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٤ی جۆزه‌ردان، ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی ئێران و كۆمه‌ڵێك له‌ چالاكانی كرێكاری له‌ شاره‌ جۆراوجۆره‌كانی ئێرانه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری موزه‌فه‌ر ساڵح نیا كۆبوونه‌وه‌ و ڕێزیان له‌ چه‌ند ده‌یه‌ تێكۆشانی گرت.

موزه‌فه‌ر ساڵح نیا سێ ڕۆژ له‌وه‌به‌ر له‌ كاتی پیاسه‌كردن له‌ نزیك مه‌یدان باری سنه‌ به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ست دا و خه‌ڵكی شاری سنه‌ و چالاكانی كرێكاری و مه‌ده‌نی كوردستان مه‌راسمێكی شكۆداریان بۆ ئه‌و چالاكه‌ كرێكارییه‌ به‌ڕێوه‌ برد. ڕۆژی ڕابردووش جه‌عفه‌ر عه‌زیم زاده‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئازادی كرێكارانی ئێران له‌سه‌ر مه‌زاری موزه‌فه‌ر ساڵح نیا وتارێكی پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرد و پاشان هاوڕێ “ته‌یێب چه‌تانی” له‌ چالاكانی كرێكارانی سنه‌، په‌یامی پێزانینی بنه‌ماڵه‌ی ساڵح نیای ئاراسته‌ی هه‌موو به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه‌ كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net