ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٦ی خه‌زڵوه‌ر، ٩ ڕێكخراوه‌ی مه‌ده‌نی و مافی ژنان هاوڕێ له‌گه‌ڵ گرووپه فێمێنیسته‌كانی فه‌ڕانسه له شاری پاریس كۆبوونه‌وه و پشتیوانی خۆیان له ئاهوو ده‌ریایی ده‌ربڕی.
چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر خوێندكارێكی زانكۆی ئازادی تاران به ناوی ئاهوو(مه‌هلا) ده‌ریایی پاش داماڵینی جل و به‌رگی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حه‌راسه‌ت، به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر به سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی ڕژیم، بێ جل و به‌رگ له نێو مه‌حه‌وه‌ته‌ی زانكۆ دا پیاسه‌ی كرد، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌روونی گورگان كرا. گواستنه‌وه‌ی ئه‌و ژنه چالاكوانه بۆ نه‌خۆشخانه ناڕه‌زایه‌تی كۆمه‌ڵگای نیوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی لێكهوتهوه. ڕۆژانی سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌فته چالاكانی مافی مرۆڤ، تێكۆشه‌رانی مافی ژنان، پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری و چالاكانی سیاسی له دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاجیادا سه‌ركوتی ژنانی ئێرانیان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامییه‌وه به توندی شه‌رمه‌زار و خوازیاری ئازادی ئاهوو ده‌ریایی و هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی بوون.