ڕۆژی دووشه‌ممه ١٨ی پووشپه‌ڕ، هاوكات له‌گه‌ڵ چله‌ی ماته‌مینی “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا”، له چالاكانی كرێكاری كۆچكردووی شاری سنه، كۆمه‌ڵێك له تێكۆشه‌رانی كارگه‌ری، مه‌ده‌نی، ژینگه‌پارێز و ژماره‌یه‌كی زۆر له خه‌ڵكی سنه له‌سه‌ر مه‌زاری ئه‌و نه‌مره كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان، “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا” چالاكی كرێكاری، ئه‌ندامی یه‌كێتی ئازادی كرێكاران و ئه‌ندامی گرووپی شاخه‌وانی چل چه‌مه، له كاتی پیاسه‌كردن له نزیك مه‌یدان باری سنه به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه دا گیانی له‌ده‌ست دا. “موزه‌فه‌ر ساڵح نیا” له ساڵی ٦٥ی هه‌تاوی وه‌كوو ئه‌ندانی یه‌كێتی سه‌نعه‌تكارانی سنه ده‌ستی به‌كار بوو. له ماوه‌ی تێكۆشانی دا چه‌ندین جار له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و چالاكه كرێكارییه له مه‌راسمه‌كانی ڕۆژی جیهانی كرێكار، ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن و به تایبه‌ت مه‌راسمه‌كانی پاساژی عێزه‌تی، ده‌بیرستان ڕه‌نج ئاوه‌ری و سالۆنی ته‌ختی له ساڵه‌كانی ٦٧ و ٦٨، به‌شداری كرد. ساڵی ٨٥ی هه‌تاوی بوو به ئه‌ندامی یه‌كێتی كرێكارانی ده‌ركراو و پاش دوو ساڵ ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ناوی بۆ یه‌كێتی ئازادی كرێكاران گۆڕی و موزه‌فه‌ر وه‌كوو ئه‌ندامی ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌و ئیتحادییه هه‌ڵبژێردرا.