58
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٧ی پووشپه‌ڕ، كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و سیاسی باكووری كوردستان دژبه هێرشه‌كانی توركیا بۆ سه‌ر باشووری كوردستان كۆبوونه‌وه.
ئه‌و كۆبوونه‌وه كه له‌لایه‌ن حیزبی “د.ب.پ”، بزووتنه‌وه‌ی ژنانی ئازاد و حیزبی دیمۆكراسی و به‌رابه‌ری گه‌لان ڕێكخرابوو، به به‌شداری خه‌ڵكی ئازادیخوازی باكووری كوردستان به‌ڕێوه چووه. به‌شداربووانی ئه‌و چالاكییه وێڕای شه‌رمه‌زاركردنی له‌شكه‌ركێشیه‌كانی ئه‌رته‌شی تورك بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، خوازیاری كۆتایی هێنان به‌و داگیركارییه بوون.