ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٢ی خاكه‌لێوه، چوار چالاكی ژینگه‌پارێزی زیندانی كه به تازه‌ی له ئێڤین ئازاد كرابوون، له‌سه‌ر مه‌زاری “كاڤووس سه‌یدئیمامی” كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.
“ئه‌میر حسێن خالقی” چالاكی ژینگه‌پارێز به بڵاوكردنی وێنه‌ی ئه‌و كۆبوونه‌وه له ماڵپه‌ڕی تایبه‌تی خۆی له ئینستاگرام ڕایگه‌یاند: له كۆتاییدا ته‌نیا یادكردنه‌وه‌ی “كاڤووس سه‌یدئیمامی” گرووپهكهمانی ته‌واو كرد. زستانی ساڵی ٩٦ی هه‌تاوی كۆمه‌ڵێك له چالاكانی ژینگه‌پارێز له‌وانه، “كاڤووس سه‌یدئیمامی”، “موراد تاهباز” و “عه‌بدۆلڕه‌زا كووهپایه” و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ڕێكخراوی “حه‌یاتی وه‌حشی پارسیان” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كران. دوو حه‌فته پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانیان، “كاڤووس سیدئیمامی” له ڕێكه‌وتی ١٩ی ڕێبه‌ندانی ١٣٩٦ له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران گیانی له‌ده‌ست دا.