11
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ژنانی به‌لووچ له‌سه‌ر مه‌زاری گیانبه‌ختكردووانی هه‌ینی خوێناوی زاهیدان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، ژنانی به‌لووچ مه‌زاری “خودانوو له‌جه‌یی، ئه‌حمه‌د سارانی، نێعمه‌تۆڵڵا كه‌بدانی، ئه‌میرحسێن په‌رنیان، عومه‌ر شه‌هنه‌وازی، جه‌لیل ڕه‌خشانی و موحسن ئانشینی“یان گۆڵباران كردووه. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه وێڕای ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.