37
ڕۆژی هه‌ینی ٢٣ی خه‌رمانان، كۆمه‌ڵێك له ژنانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌بی شاری سنه به بۆنه‌ی دووهه‌مین ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی چالاكییان ئه‌نجام دا.
ژنانی به‌شدار له‌و چالاكییه، به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی ژینا ئه‌مینی و به‌ندكرانی سیاسی ژن له به‌ندیخانه‌كانی كۆماری ئیسلامی، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كرده‌وه و په‌یامێكیان ڕوو به خه‌ڵكی كوردستان بڵاو كرده‌وه. ژنانی تێكۆشه‌ری شاری سنه له په‌یامه‌كانیان دا پشتیوانی خۆیان له بانگه‌وازی ڕۆژی ٢٥ی خه‌رمانان ده‌ربڕی و خوازیاری په‌یوه‌ست بوونی هه‌موو چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌و مانگرتنه سه‌راسه‌رییه بوون.