كۆبوونه‌وه‌ی ژنانی كۆبانی دژ به‌ حوكمی سێداره‌ی شه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دی

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ ٣٠ی گه‌لاوێژ، ژنانی كانتۆنی فرات له‌ كۆبانی، به‌ به‌رپایی كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌و ناوچه‌یه‌ دژ به‌ سه‌پاندنی حوكمی سێداره‌ له‌ سه‌رشه‌ریفه‌ محه‌ممه‌دیچالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی سیاسی، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.

به‌شداره‌بووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ ئاماژه‌یان به‌وه‌ كرد كه‌ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به‌ مه‌به‌ستی شكاندنی ئیراده‌ی ژنان و هەروه‌ها له‌ ناوبردنی پێناسه‌ی ژنی ئازاد له‌ كۆمه‌ڵگادا، حوكمی سێداره‌ی به‌ سه‌ر ئه‌و ژنه‌ چالاكه‌دا سه‌پاندووه‌. هه‌روه‌ها ژنان له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا یه‌كڕیزی خۆیان له‌گه‌ڵ ژنانی تێكۆشه‌ر له‌ ئێران و كوردستان ڕاگه‌یاند و پاڵپشتیان له‌ خه‌باتیان كرد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net