ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزبی شیووعی كوردستان، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢١ی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تی به هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا و داگیركردنی به‌شێك له خاكی هه‌رێمی كوردستان، له شاری هه‌وڵێر كۆبوونه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئیدامه‌ی هێرشه‌كانی توركیا و په‌ره‌پێدانی ئۆپراسیۆنه‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان، كاردانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا، ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و دژایه‌تی كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و داگیركارییه ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ په‌ره‌ی سه‌ندووه. له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا، حیزبی شیووعی لقی هه‌وڵێر دژبه داگیركارییه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا خۆپێشاندانێكیان به‌ڕێوه برد و دروشمه‌كانی “نا بۆ داگیركه‌ر”، “كاردانه‌وه‌ی پاڕله‌مان و ده‌وڵه‌تی عێراق له كوێیه” و “نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ بێده‌نگه”یان به‌رز كرده‌وه. له لاله‌یه‌كی دیكه‌وه، كوردستانیان و دۆستانیان له شاره‌كانی لۆزان و ژنێڤی سویس له دوو ڕێپێوانی گه‌وره‌دا بێده‌نگی كۆمه‌ڵگای جیهانیان له ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا شه‌رمه‌زار كرد و خوازیاری ڕاگرتنی ده‌ستبه‌جێی هێرشه‌كان و چوونه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته له هه‌رێمی كوردستان بوون.