كۆبوونەوەی خه‌ڵكی تۆرۆق ڕوودی نه‌ته‌نز له‌ شاری تاران

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٣، دانیشتووانی ناوچه‌ی تۆرۆق ڕوودی نه‌ته‌نز له‌به‌رده‌م وه‌زاره‌تی سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت له‌ تاران كۆبوونه‌وه‌.

به‌ پێی زانیارییه‌كان، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ به‌دوای بایه‌خ نه‌دانی به‌رپرسانی كۆماری ئیسلامی به‌ چه‌ندین جار ناڕه‌زایه‌تی دانیشتووانی ناوچه‌ی تۆرۆق ڕوود دژبه‌ چالاكی ده‌یان مه‌عده‌ن له‌ شارستانی نه‌ته‌نز ئه‌نجام دراوه‌. ناڕازیان ده‌ڵێن: به‌هۆی لێدانی ده‌یان مه‌عده‌نی نایاسایی، زه‌وییه‌ كه‌شاوه‌رزییه‌كانیان له‌ ناو چووه‌ و ئاوی خواردنه‌وه‌یان پیس بووه‌. هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به‌ جاده‌ و ڕێگه‌ و بانی ئه‌و شارستانه‌ گه‌یشتووه‌ و ساڵانه ده‌یان ڕووداوی هاتووچۆ به‌هۆی خراپی جاده‌كان ڕوو ئه‌دات. به‌شداربووانی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ داویان له‌ وه‌زیری سه‌نعه‌ت، مه‌عده‌ن و تیجاره‌ت كرد ڕێگه‌ له‌ چالاكی شیركه‌ته‌كان بگرن تاكوو خه‌ڵك ناچار به‌ كۆچكردن بۆ شاره‌كانی دیكه‌ نه‌بن.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net