11
ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٤، خانه‌نشینكراوانی كرماشان له شاری كرماشان، له به‌رده‌م بینای سندوقی خانه‌نشینی له شاری كرماشان كۆبوونه‌وه.
ناڕازیان كه بریتی بوون له خانه‌نشینكراوانی موخابراتـ كشوه‌ری، له‌شگه‌ری، ته‌ئمینی ئیجتماعی و بێهداشت و ده‌رمان، به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد دژ به خراپی دۆخی ژیان و مه‌عیشه‌تیان ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری به‌رز كردنه‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌ست به پێی ڕێژه‌ی هه‌ڵاوسان، دابین كردنی بیمه‌ی ده‌رمانی كارامه‌ن پێدانی حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كان، بایه‌خ دانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی به ژیان و مه‌عیشه‌تی خانه‌نشینكراوان و هه‌روه‌ها وه‌دیهاتنی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسان بوون.