وریشه مورادی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له بیسته‌مین ڕۆژی مانگرتن له خواردنی دا كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی هێنا.
وریشه مورادی له ڕۆژی ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه دژ به بیلاته‌كلیفی و له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوان له ئێران مانی له خواردن گرتبوو، به‌ڵام له ئاكامی مانگرتنی ته‌ڕ و وشك دۆخی ته‌ندرووستی تێك چوو و پزیشكان سه‌باره‌ت به چوونه كۆمای ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه هۆشداریان دا. له ڕۆژانی ڕابردوودا، ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ و چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی داویان له وریشه كردبوو بۆ پاراستنی گیانی كۆتایی به مانگرتنه‌كه‌ی بێنێت. ناوبراو ڕۆژی ڕابردوو له په‌یامێك دا وێڕای ڕێزلێنان له پاڵپشتی چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی ڕایگه‌یاند: فه‌لسه‌فه‌ی ژیانم هه‌موو كات ئه‌مه بووه كه یان به ئازادی ده‌ژیم و ژیانێكی پ له مانا درووست ئه‌كه‌م یان له پێناوی دا ده‌مرم، سازكردنی ژیانێكی پڕ له كه‌رامه‌ت به‌رخۆدانی ده‌وێت، چ له زیندان بیت چ له ده‌ره‌وه‌ی زیندان.